سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران : پێویستە ڕاستەوخۆ لە گەڵ ترەمپ بکەوینە دانوستانەوە

 

 

 

مەحمود ئەحمەدی نژاد ، سەرۆک کۆماری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژێکدا لە گەڵ رۆژنامەی ( نیۆیۆرک تایمز ) گوتوویەتی ئێران پێویستە ڕاستەوخۆ لە گەڵ ترەمپ بکەوێتە دانوستانەوە چوونکە هیچ ڕیکاری تر نەماوەو کێشەکان لە چێ کردنی چەکی ئەتۆمیش لایداوە .

 

بەشێک لەم وتووێژەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاگەیەندراوەکانی ئێرانیش بڵاو بوونەوە .بەڵام ڕاگەیەندنەکانی ڕاستەوخۆی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە بڵاو کردنەوەی خۆیان پاراستووە ، وەک دەڵین ئەم وتووێژە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە گەڵ رۆژنامەوانێکی ئێرانی هاتۆتە ئاراوە کە زیاترلە کاتژمێرێکی خایاندووە .

 

ئەم وتووێژە لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە رۆژی هەینی 19 مانگ بڵاو بۆتەوە لە ژێر ناوی بەشێک لە دەمارگرژ و توند ڕۆکانی ئێران داوای دانوستان لە ترەمپ دەکەن .

 

Back to top button