هاودەستێکی ( مەزلوم دا‌غ ) دەستگیر کرا
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ” دژە تیرۆری کوردستان ” ڕایدەگەێنێت ( محەممەد بیکسز ) کە بە سێ ناوی جیاوازی ، دژوار ، مامەند و یۆسف ، ناسراوە دەستگیر کراوە ، ناو براو لە رووداوە تیرۆریستیەکەی رۆژی چووارشەممەی هەولێر دەستی هەبووە و یاریدەدەری مەلزوم دا‌غ بووە .
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
“يه‌كێك له هاوكارانى (مه‌زلوم دا‌غ)، تاوانبار له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز) كه ناسراوه به (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-7-2019، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا”.
لە ئەنجامی کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز له شاری هه‌ولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دیبلۆماتکارێکی تورکی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیکەش، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.