فڕۆکەی جەنگی تارمایی و سوارچاکی گولەنەبڕ .. بەراوردێك نێوان F35 ی ئەمریکی و سیخۆی 35 ی ڕوسی
پاش دەرکردنی تورکیا لە پرۆگرامی بەرهەم هێنانی فڕۆکە جەنگیەکانی F35 لە لایەن بنتاگۆنەوە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ڕۆکێتی ڕوسی S400 کۆمپانیای ڕۆستاخی حکومەتی ڕوسیا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی سیخۆی 35
لەم دواییەدا باسێکی زۆر لەسەر تواناکانی هەردوو فڕۆکەی جەنگی تارمایی ئەمریکی و سوارچاکی گولەنەبڕی ڕوسی دەگوترا و جیاوازی بنەڕەتیەکانی نێوانیان و بەتایبەتی ئەو دوو فڕۆکەیە لە لووتکەی پیشەسازی سەربازی ئەو دوو ووڵاتەیە و لەم ڕاپۆرتەی خوارەوە گرینگترین خەسڵەتەکانی ئەم دوو فڕۆکە پێشکەوتووە دەست نیشان دەکەین و هەندێ لە جیاوازی نێوانیان
سیخۆی 35 :
٭ دیزاینی کۆمپانیای سیخۆی ڕوسیە و شوێنی یەك فڕۆکەوانی هەیە و دوو بزوێنەرە
٭ هێزی ئاسمانی ڕوسی لە سەرەتای ساڵی 2015 وەریگرت و چووەتە خزمەتی سەربازی
٭ لە نەوەیەکە پێی دەڵێن (4 ++ ) و بەکار دێت بۆ پێویستی جەنگی جۆراوجۆر
٭ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی لە خۆ گرتووە ئەمەش وادەکات سەرکەوێ بەسەر فڕۆکەکانی دیکە
٭ هێزی پاڵنەری بزوێنەرەکەی دەگاتە 5 , 14 تەن و کێشی لە کاتی هەڵفڕین 34500 کیلۆ گرامە
٭ خێرایی دەگاتە 2778 کیلۆ مەتر لە یەك کاژێر دا
٭ 12 خاڵی هەیە بۆ دیاری کردنی ئامانج لە دووری 400 کیلۆ مەتر
٭ لە توانای دایە ڕۆکیتی ئاسمان بە ئاسمان یاخود ئاسمان بە ئەرز لەخۆ بگریت و 12 کۆگای هەیە بۆ لەخۆگرتنی ڕۆکێت
٭ لە توانای دا هەیە 60 ئارمانج لە یەك کاتدا دیاری بکات
٭ لە توانای دا هەیە 8 تەن تەقەمەنی هەڵگریت
٭ دەتوانێت جەنگێکی نادیار بەرپا بکات و خۆی حەشاردات لە ڕادار
٭ توانایەکی بەرزی هەیە لە مانۆڕی ئارمانجەکان و گورز وەشاندن بێ ئەوەی نزیك بیت لە ناوچەی دوژمن
٭ عەمباری سووتەمەنی یەدەگی هەیە و دەتوانێت لە ئاسمانەوە سووتەمەنی پێ بدرێت
٭ نرخی یەك فڕۆکە 100 ملیۆن دۆلارە .
فڕۆکەی F35
٭ کۆمپانیای ڵۆکهید مارتنی ئەمریکی پێشیخستووە
٭ لە فڕۆکە جەنگیەکانی نەوەی پێنجەمە و پشکەوتووترین فڕۆکەیە لە جیهان
٭ یەك شوێنی دانیشتنی هەیە و یەك فڕۆکەوان
٭ توانای چوونە پێشی پێشکەوتوو و خێرایی و سووکی لە جووڵە لەو فڕۆکەیە کۆکراوەتەوە
٭ بە تەواوی ئامادەکراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسایەی تۆڕەکانی هەستیار لە دوورەوە
٭ دەتوانیت زۆر بە ئاسانی بە شێوەیەکی ستوونی هەڵفڕی و بنیشیت بێ ئەوەی پێویستی بە فڕۆکەخانەهەبیت
٭ خێرایی لە ناوەند دەگاتە 1975 کیلۆ مەتر لە یەك کاژێر دا
٭ ڕادارێکی بەربڵاوی هەیە و ڕێگای پێ دەدات زوو فڕۆکەی دوژمن دەست نیشان بکات
٭ لە توانای دا هەیە لە دووریەکی زۆر ڕادارە ئاساییەکان شپرزە بکات
٭ دەتوانیت خۆی لە ڕادارەکانی دوژمن وون بکات
٭ لە توانای دا هەیە گورز لە ئارمانجەکانی بوەشێنی بێ ئەوەی نزیك بێتەوە لە سایەی ڕۆکێتە ئاراستەکراوەکان
٭ دەتوانیت خۆی بە دوور بێخیت لە دژە فڕۆکەی وەك S300 و S400 ی پێشکەوتووی ڕوسی
٭ لە توانای دا هەیە چەند کاریك بەیەکەوە ئەنجام بدات جەنگی ئاسمانی و بۆردوومان و هێرشی ئەلیکترۆنی و هەواڵگری و چاودێری و سوڕانەوە لەسەر دوژمن
٭ عەمبارەی سووتەمەنی نزیکەی 18 هەزار لیتری دەگریت
٭ نڕخی یەك فڕۆکەی F35 دەگاتە 148 ملیۆن دۆلار ولە فڕۆکەی F35 C نڕخی نموونەی دەگاتە 337 ملیۆن .