وتەبێژی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی: یەكێتی بە چاوێكی زۆر بچوك سەیر كادر و ئەندامانی لە بادینان دەكات

لەگەڵ وەی یەكێتی تا ئەمڕۆش بە دەست باڵ باڵێن و بڕیاری بێ‌ دیسپلینی حزب و نا شەفافی سەرچاوەی دارای حزب و بوونی بڕیاری گرنی زب بە دەست چەند كەسێك كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزب نین دەنالێنێت, هاوكات لەگەڵ پڕۆژەیەكی مەلا بەختیار بۆ حزبەكەی وتەبێژی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی لە راگەیێندراوێكدا رایدەگەیەنێت:” كە یەكێتی بە چاوێكی زۆر جیاواز و بچووك مامەلە لەگەڵ ئەندام و كادرانی ئەو حزبە دەكات لە بادینان.

لەتیف نێروەیی وتەبێژی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی و كادیری پێشكەوتوی یەكێتی, لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندوە:” بەداخەوە بەشیك لە هەڤالانی مەكتەبی سیاسی یەكیتی بەچاوێكی جیاوازو زۆر بچوكەوە مامەلە لەگەل پشك ومافی كادیرانی بادینان دەكەن . فەرامۆشكردن و ناعەدالەتیەكەیان بەرامبەر بەبادینان گەیشتووتە ئاستێك كە نەك هاوسەنگی دەڤەری و شەراكەتی راستەقینەی دەڤەرەكە رەچاوناكرێت بەلكۆ لەهەندئ ئۆرگانی حزبی و دامەزراوە حكومییەكان ریژەی بەشداری هەڤالانی بادینان 0% !!.
ئەو كادرەی یەكێتی راشیگەیاندووە:” وەكو كادیرێكی ئەو دەڤەرە ناتوانم لەمە زیاترناخو ویژدانی خۆم ئەشكەنجە بدەم و بئ دەنگی هەڵبژێرم و لەرۆژانی داهاتوودا بەبەڵگەو داتاوە رایگشتی یەكیتی لەو فەرامۆشكردن وناعەدالەتیە ئاشنادەكەم.
خواكوڕك زانیویەتی زیار لە 100 كادری یەكێتی لە سنورەكانی بادنان و سۆران واژۆیان كۆكردۆتەوە لە ئەگەری بەردەوامی پشتگوێ‌ خستن و حساب بۆ نەكردنیان ریزەكانی یەكێتی بەجێدەهێلن.

Back to top button