راكان جبوری بە پێدانی 120 خانووی كورد لە سنوری كەركووك خەڵاتی ئەوانە دەكات بەشداری خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویانكردووە

 

دوای ئەوەی ب هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە تا ئێستا پارێزگارێك بەسەر شارەكەدا سەپێندراوە, پرۆسەی تەعریبكردن لە شارەكە دەست پێكردووە, لە ئێستاشدا پارێزگاری سەپێندراو خەلات ژەمارەیەك خێزانی بەعسی دەكات بە پێدانی خانووی كوردەكان.

هاوڵاتیەكی سنوری كەركووك لەبەر هەستیاری دۆخەكە بە باشی نەزانی ئاماژە بە ناوەكەی بدەین ئاشكرای دەكات كە راكان جبوری بڕیارێكی دەركردووە كە هەموو ئەو بەعسیانەی بەشداری لە خۆپیشاندانی دژ بە كاندیدی پارتی و یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركووك كرد, بە پێدانی خانووی كوردەكان خەڵات دەكرێن.

ئەو هاوڵاتیە گوتیشی:” نوسراوێك لە پارێزگاری كەركووك بۆ 40 خێزانی بەعسی و شۆڤێنی كراوە كە لە بەرامبەر بەشداری كردنیان لە خۆپیشاندانەكە لە گوندی شناغە خانوویان پێدەدرێت, لە كاتێكدا ئەو خانووە هی كوردانەو ئێستا ماڵ و حاڵی ئەوانی تێدایە. هەروەها زانیاریمان هەیە كە لیستێكی دیكەی 80 كەسی هەیە كە بڕیارە لە گوندی پەلكانەی سەر بە كەركووك نیشتەجێ بكرێن.

Back to top button