سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ: هەفتەی داهاتوو پارتی 21 پۆستی دیكە لە موسڵ وەردەگرێت

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانی جێگری یەكەمی پارێزگای موسڵی وەرگرت, لە ئێستادا لەسەر بەندی پێداچوونەوەو چاكسازی لەحكومەتی ناوخۆی موسڵ بڕیارە چەند پۆستێكی دیكە بە كورد بدرێت, سەرۆكی فڕاكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رایگەیاندووە:” پارتی 21 پۆستی دیكە لە ناو موسڵ وەردەگرێت, سیڤی سەرجەم پۆستەكان پێشكەشكراوە”.
بەرەكات شەمۆ سەرۆكی فڕاكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” دوای بریاری چاكسازی لە حكومەتی محەلی موسڵ و پێدانی ئیستیحقاقی پارت و لایەنەكانی نێو ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لە داهاتوودا پارتی 21 پۆستی دیكەی بەردەكەوێت لە نێو موسڵ كە پۆستەكانی بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەر و چەند پۆستێكی دیكەش لەناو دیوانی پارێزگا و ژمارەیەكی بەڕێوەبەری بەشەكانیش وەردەگرێت، لەوانە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی مووسڵ و بەڕێوەبەری ئاو و بەڕێوەبەری كشتوكاڵ و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس وەردەگرین”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشكرای كردووە كە : “بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێویستە لە ئەنجوومەن پەسەند بكرێن و ئەوانەی دیكەش فەرمانی دەستبەكاربوونیان لە پارێزگا دەردەچێت و لە چوار بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەر ئێمە كەوتووە و سێ كاندیدمان پێشكەش كردووە و پشتگیری لە یەكێك دەكەین، ئەویش ئێستا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستییە و سیڤیی سەرجەم پۆستەكانی دیكەش پێشكەش كراون و چاوەڕێ دەكرێت ئەم ھەفتەیە سەرجەم پۆستەكان وەربگرینەوە, ھەفتەیە ئەو پۆستە یەكلایی دەكرێتەوە”.

Back to top button