پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی هەولێر

 

دوای ئەوە ئەمڕۆ هێزەكانی دژە تیرۆر و ئاسایشی هەولێر رایانگەیاند كە توانیویانە دوو لە بكەرانی تەقەكردنەكەی هەولێر دەستگیر بكەن, بەو بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەاندووە:” زۆر بە گەرمی دەستخۆشی له قارەمانەكانی ئاسایش و دژە تیرۆر و سەرجەم‌ دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەكەم كە توانییان بە زووترین كات تاوانباران دەستگیر بكەن و وەك هەمیشە سەلماندیان كە جێ متمانە و شانازین”.
هەروەها سەرۆك بارزانی لە بەشێكی پەیامەكەی رایگەیاندووە:” هەروەها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست كە لەو ماوەیەدا هاوكار و پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بوون. خەڵك و دەزگا ئەمنییەكان جارێكی دی سەلماندیان كوردستان هەرگیز نابێتە پێگەی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش لە چاوی خەڵكی دڵسۆزی كوردستان و هەڵۆكانی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان ون نابێت”.

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی

دوای كردەوە تیرۆریستییەكەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی٧ی٢٠١٩، كە لە یەكێك لە رێستورانەكانی هەولێر ڕووی دا و دیپلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی كوردستان بوونە قوربانی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆری كوردستان توانییان ئەنجامدەری سەرەكیی تاوانەكە و هاوكارێكیان دەستگیر كرد.

زۆر بە گەرمی دەستخۆشی له قارەمانەكانی ئاسایش و دژە تیرۆر و سەرجەم‌ دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەكەم كە توانییان بە زووترین كات تاوانباران دەستگیر بكەن و وەك هەمیشە سەلماندیان كە جێ متمانە و شانازین.

هەروەها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست كە لەو ماوەیەدا هاوكار و پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بوون. خەڵك و دەزگا ئەمنییەكان جارێكی دی سەلماندیان كوردستان هەرگیز نابێتە پێگەی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش لە چاوی خەڵكی دڵسۆزی كوردستان و هەڵۆكانی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان ون نابێت.

هەر لێرەوە داوا لە هەموو لایەك دەكەم كێشەكانی خۆیان نەهێننە ناو كوردستان و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵكی كوردستان.

مسعود بارزانی
٢٠ـی٧ـی٢٠١٩

Back to top button