دڵشاد گەرمیانی: كۆمەڵ سەری زمان و بنی زمانی گەندەڵیە كەچی خۆیان گەندەڵی لە گەیاندنی ئاین دەكەن

 

دوای ئەوەی داواكاری سازدانی كۆنگرەی چوارەمی حزب لە كۆمەڵی ئیسلامی كرا هاوكات لەگەڵ سازدانی كۆنگرە پرسی لابردنی پاشگری ئیسلامی بۆ كۆمەڵ لە لایەن بەشێك لە ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی پێشنیار كرا لە وەڵامدا بەرپرسێكی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت،وروژاندنیی لابردنی پاشگری ئیسلامی لەكۆمەڵ لەم كاتەدا باڵباڵێنێكی نەخوازراو دێنێتە كایەوە كە كۆمەڵ ھیچ پێویستی بەوسەرئێشە زیادەیە نیە.

دڵشاد گەرمیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە میانی وتارێكدا رایگەیاندووە” ئەگەر لادانی ئەو پاشگڕە ئیسلامیە، لەحەقیقەت و واقعدا نەك بەوەھم و خەیاڵ، ھۆكارێكی سەركەوتن و ئۆمێدێكی بەھێزتر بێت، بۆ زوتر گەڕانەوەی حاكمیەتی شەریعەتی خودا و بەدیھێنانی ئامانجە شەرعیەكانی تری كۆمەڵ و لەئێستاشدا بوبێتە بەربەستێك لەڕێگەی گەورەبون و فراوان بونی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەوە لادانی كارێكی پیرۆزە، بەمەرجێ داكۆكیكەرانی ئەو بیرە، بتوانن ڕاستی و دروستی بیردۆزەكەیان بسەلمێنن ؟!”.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی وتارەكەی ئەو بەرپرسەی پیشووی كۆمەڵ دەلێت دەڵێت:” لە ئێستادا ئەندامان و سەركردایەتی كۆمەڵ سەری زمان و بنی زمانیان باسی گەندەڵكارانە، كەچی خۆیان گەندەڵی لەپیشاندان و گیاندنی دینی خودا دەكەن، وەكو خۆی نایگەیەنن و ھەوڵ دەدەن لەگەڵ ویستی زۆرینەدا بیگونجێنن، دەشڵێت، شەرم لە پاشگری ئیسلامی و شانازی بەلەئامێزگرتنی دیمكراسیەوە دەكەن!!! پێیان شەرمە دیدی ئیسلامی لەسەر ھەموو باس و بابەتێك وەكو خۆی باس و بەیان بكرێت .

Back to top button