ئەو میدیایانەی كە هەواڵی مخابەراتیان بۆ چەواشەكاری رای گشتی بڵاو كردەوە بە 20 ملیۆن دۆلار ناچار بە قەرەبوو دەكرێن

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە چەندین پارێزەر ئامادە كراون بۆ پەڵكێشی یاسایی چەند میدیایەك لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە( لڤین و شارپرێس و درەو میدیا و ئێن ئارتی و میللەت پرێس و  ئاژانس) دەدرێنە دادگا بەهۆی هەوڵدان بۆ شاردنەوەی بكەرە تیرۆرستیەكە و چەواشەكردنی رای گشتی و ئاراستە گۆڕینی دۆسیەی لێكۆلینەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەو میدیایانە هەر لەسەرەتاوە بە بەرنامە بۆ دارێژراو، كاریان كردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی لێكۆلینەوە و بەدوا داچوونی بكەرە تیرۆریەكەی شاری هەولێر بە ئاراستەی تر بەلارێدا ببەن، هاوڵاتیان و كوری بەرپرسێكی هەرێمی كوردستانیان بە تۆمەتی تیرۆرەكە تۆمەتبار كردووە”.

پسپۆرانی بواری یاسا لەو بارەیەوە دەلێن، دەبێت ئەو میدیایانە راپێچی یاسایی بكرێن و جگە لە داوای قەرەبوو كردنەوەی تێكشكاندنی لایانی دەروونی و كەسایەتی كەسەكان كە تۆمەتبار كرابوون لەلایان ئەو میدیایانە، داوای قەرەبووی 20 ملیۆن دۆلاریان لێدەكرێت، بۆ قەرەبوو كردنەوە كەسەكان، لەبەرامبەر دا بە مەبەستی شێواندنی ئاسایشی كوردستان وەك حەقی گشتی چونكە ئەوانە بوونەتە هۆكاری شێواندنی رای گشتی دەبێت داواكاری گشتی لەسەر ئەمانە بێدەنگ نەبێت و راپێچی سزا یاسای تایبەت مەند بكات”.

Back to top button