خواكوڕك چەندین زانیاری لەسەر هێرشی ڕێستۆرانتەکەی هەولێر ئاشكرا دەكات..لە کوی مەشقیان پیکراوە ؟ چۆن ئەنجام درا؟ چۆن دەستگیرکران؟ بەلارێدابردنی هێرشەکە لە لایەن هەندێک میدیا و پەیج و ماڵپەر

راپۆرت: خواكوڕك

لە ١٧ ئەم مانگە لە هێرشکی تیرۆرستی کە کرایە سەر رێستۆرانت و کافی (هۆکا باز) کە تیایدا دیبلۆماتکارێکی تورک و دوو هاونیشتیمانی کورد گیان لە دەست دا ، بە پێین چەند زانیاریەکی،  تاوانباری سەرەکی هێرشەکە (مەزلو داخ) لە سالی ١٩٩٢ لە دایک بووە لە دیاربەکری کوردستانی باکور، خۆشکێکی بەناوی (دێرسیم داخ) ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر فراکسیۆنی (HDP) ، ١٣ خوشک و بران دوو لە براکانی ئەندامی پەکەکەن بەناوەکانی (ئیبراهیم داخ ) کە لە ناو پەکەکە بە ناوی نهێنی (İsyan) بانگ دەکریت وە (لوتفی داخ) یش لەناوی پەکەکە بە ناوی نهێنی(Numan) بانگ دەکرێت، مەزلوم داخ لە سەرەتاکانی سالی ٢٠١٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پەکەکە دەکات و دواتر دێتە باشوری کوردستان دەبیتە ئەندامی ناو شاری پەکەکە لە چەند کافتریایەک وەک گارسۆن کاردەکات و زانیاری کۆدەکاتەوە دەیدات بە پەکەکە وە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ کەمپی مەخمور هەبووە هاتوچۆی ئەو کەمپەی کردوە .

داڕشتنی پلانەكە چۆن بوو..

لە کەمپی مەخمور مەشق و راهێنان بە مەزلوم و هاورێیەکانی کراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک و ئەنجامدانی چالاکی کوشتن ….هتد ، پاشان فەرمان بە مەزلوم و هاورێکانی کراوە کە ئەم چالاکیە ئەنجام بدرێت وە پێیان گوتراوە کە دوای ئەنجام دانی چالاکیەکە بە زووترین کات خۆتان بگەیننە بە کەمپی مەخمور دواتر لەوێش دەگوازرێنەوە بۆ چیای شنگال، وە هەر لەوی چەکی بێدەنگیان پێ دراوە لە رۆژی ١٧ مانگ کاتژمیر ٩ی بەیانی بە تیمێکی قەلەبالخ بە ئۆتۆمبێلی ژمارە ساختە هاتونەتە هەولێر، کاتژمیر ١١:٣٠ خولەک کەشفی شوێنەکەیان کردوە دواتر لە نێوان کاتژمێر ١ بۆ ٢ پاش نیوەرە هێرشەکەیان ئەنجام داوە”.

چۆن ئەنجام درا؟

لە کاتێکدا دیپلۆماتکارە تورکەکە و پاسەوانێکی دێنە ریستۆرانتەكە بۆ خواردنی نان و مەزلوم داخ لە نزیک دیپلۆماتکارە دادەنیشێت و دوو هاوکاری تریش لە شوێنیکی تر دادەنیشن، بۆ پاسەوانی کردنی لە لایەکی تری دیبلۆماتكارەکە دوو هاونیشتیمانی کوردی دانیشتوون، لەتەنیشت دیپلۆماتکارەکە دەیەوێت پارەی حیسابی خواردن بدات لەلایەن مەزلوم داخەوە لە نزیکەوە گوللەیەک لە سەری دەدرێت و دوو هاونیشتیمانیە کوردەکە دەیانەویت هێرشکارەکە رابگرن لەلایەن دوو پاسەوانی هیرشکارەکە دەدرێنە بەر گوللە یەکێکیان لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا  ئەوی تریش بریندار دەبێت و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات،دواتر لەلایەن پاسەوانی دیپلۆماتکارەکەوە تەقە لە هیرشبەرەکان دەکرێت و یەكێكیان گولەی بەر قاچی دەکەوێت و بە برینداری رادەکاتە دەرەوە لە شوێنی رووداوەکە دوردەکەونەوە”.

چۆن دەستگیرکران؟

دوای هێرشە تیرۆرستیەکە ئاژانسی پاراستن و دەزگای دژە تیرۆری کوردستان دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد بە پشتبەستن ب زانیاری ٧٠٠ کەس و پیداچوونەوەی وێنەکانی ١٢٠ کامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی هیرشبەرەکان ئاشکرا بکرێت و وە ١٨ شوێن لە ناو هەولێر دیاری کران بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆن، لە لایەکی تریش دەزگیران و یەکیک لە هاوڕی هەرە نزیکەکانی مەزلوم داخ خرانە ژیر چاودێری توندنی دژە تیرۆر و دواتر دەستگیر کران، ئۆپەراسیۆن ئەنجام درا بۆ سەر ٩ شوێن و چەندین کەس دەستگیر کران بە پشت بەستن بە چەندی زانیاری تایبەت پاشان توانران رۆژی ٢٠ مانگ لە سەر رێگای مەخمور مەزلوم داخ دەستگیر بکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دا کە لە هەوڵ دابوو خۆی بگەینێتە مەخمور و لەوێش بچیتە چیای شنگال هەر لەکاتی دەستگیرکردنی هاوار دەکات و دەلێت هەموو شتێکتان بۆ ئاشکرا دەکەم لە هەمان کاتی دەستگیر کردنی مەزلوم لەناو هەولێر ئۆپەراسیۆنیکی تر ئەنجام دەدرا و کەسێکی تر دەستگیر کرا بە پێی زانیاریەکان تا ئیستا ٤ کەسی سەرەکی دەستگیر کراون

بەلارێدابردنی هێرشەکە لە لایەن هەندێک میدیا و پەیج و ماڵپەر

پلانەکە وا دانرابوو کە هندێک ماڵپەر و دەزگایی میدیای و بەناو رۆژنامەنووس هێرشەکە بەرەو ئاراستەیەکی تری بەرن و لە پەکەکە دوور بخرێتەوە، وە هەریەکە لە دەزگا و ماڵپەر و پەیج و بەناو رۆژنامە نووسانە کەوتنە دارشتنی سیناریۆیی قێزەوەن و  وانیشان بدرێت كەیستەكە شتێکی کەسیە و بخرێتە ئەستۆی هەندیک کەسی تر، ناوی هەندیک کەسی تر بهێنریت وە بەدیاری كراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بکرێتە تاوانباری سەرەکی ، هەروەها بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەمرۆ لە پەیچی دژە تیرۆر بڵاو كرایەوە،  بەم زوانە ئەنجوومەنی ئاسایشی و دژە تیرۆری کوردستان تەواوی دان پێدانانەكە و ڤیدیۆی کامیراکانی چاودیری ڕێستۆرانتەکە و دەورووبەری شوێنەکە بۆ رای گشتی و خەلکی کوردستانی ئاشکرا دەکەن”.

Back to top button