پەیامێك لەسەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تيرۆریستیيه‌كه‌ى ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تيرۆرستييه‌دا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌له‌مێنێت. دیاره پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه، جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.
لە كۆتایی دا سەرۆكەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.