رۆژانە دوو مۆز بخۆ پێویست بە وەرزش نابێت
سودى موز به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه كه خواردنی میوه‌ی مۆز یه‌كێكه له هه‌ره خواردنه به‌سوده‌كان بۆ له‌ش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن پێویسته به‌رده‌وام میوه‌ی مۆز بخۆن چونكه خواردنی (2) مۆز له ڕۆژێكدا وه‌ك (90) ده‌قیقه وه‌رزشكردن وایه”.
میوه‌ی مۆز پێكدێت له مادده‌كانی (سوكهڕۆز و گلوكۆز و شه‌كری میوه ) بونی ئه‌م ماددانه‌ش له له‌شدا وزه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و چالاكی ده‌كات”.
میوه‌ی مۆز چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌وانه: پاراستنی مرۆڤ له دڵه ڕاوكێ_پێكهاتوه له مادده‌ی ترایبتوفان جۆرێكه له پڕۆتین ئاسوده‌یی ده‌دات به‌له‌ش، رێكخستنی ڕێژه‌ی گلوكوز له‌خوێندا ئه‌مه‌ش سوڕی خوێن ڕێكده‌خات”.
میوه‌ی مۆز ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین (ب6) ی تێدایه یارمه‌تی ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی، په‌ستانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه چونكه مادده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه ڕێژه‌ی خوێ ڕێكده‌خات له‌خوێندا”.
خواردنی میوه‌ی مۆز چه‌نده‌ها سودی تری هه‌یه وه‌ك پارێزگاری كردن له توانای مێشك و دابه‌زینی كێشی له‌ش و برینی گه‌ده(قرحه معیده) و پارێزگاری كردن له به‌رزبونه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت واز له جگه‌ره خواردن بهێنن مۆز یارمه‌تی ده‌رێكی باشه بۆیان چونكه مادده‌كانی پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و ب12 ی تێدایه كاریگه‌ری نیكۆتین له له‌شدا ناهێڵێت”.