خانەوادەی د.وشیار لەسەر هەواڵێكی میدیا كۆمەڵ هاتە دەنگ

خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا خانەوادەی شەهید مامۆستا وشیار ئیسماعیل لەسەر هەواڵێكی ماڵپەری ستانداردی نزیك لە مەكتەبی راگەیاندنی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دا رایانگەیاندووە، گوایه‌ بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا مه‌لا هوشیار نیگه‌رانن و گله‌ییان له‌ یه‌كگرتوو هه‌یه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نن،” نازانن هه‌ندێك ده‌زگا چ سودێك ده‌بینن له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی خۆی.
 
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌،” ئـێمە وەک بنەماڵەی حاجی ئیسماعیل ئەم هەواڵەی سایتی ستانده‌ر ڕەت دەکەینەوە و هیچ بنەماێکی ڕاستی بۆ نیە، گوایه‌ ئێمه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ی د.وشیار زۆر نیگه‌رانین و گڵه‌ی زۆرمان له‌ یه‌كگرتوو هه‌یه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ئیمه‌ له‌ یه‌كگرتوو هیچ نیگه‌ران نین”.
 
 
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:
 
ئـێمە وەک بنەماڵەی مامۆستا مه‌لا وشیار ئه‌و هەواڵەی سایتی ستانده‌ر ڕەتدەکەینەوە و هیچ بنەماێکی ڕاستی بۆ نیە.
گوایه‌ ئێمه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ی د.وشیار زۆر نیگه‌رانین و گڵه‌ی زۆرمان له‌ یه‌كگرتوو هه‌یه‌.
ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ئیمه‌ له‌ یه‌كگرتوو هیچ نیگه‌ران نین .
نازانم هه‌ندێك ده‌زگا چ سودێك ده‌بینن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستو له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی خۆیان.
سه‌ڕه‌ڕای خه‌م و ئازار و گریانی له‌ده‌ستانی د.وشیار گیان به‌ڕاستی خه‌ممان بۆته‌ چاودێریكردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و وڵام دانه‌وه‌یان، به‌داخه‌وه‌.
Back to top button