ئەبیداڵ: بارسیلۆنا پێویستی بە نەیمار نییە دوای گرێبەستەکەی گریزمان

ئیریک ئەبیداڵ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بارسیلۆنا لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، یانەی بارسیلۆنا پێویستی بە گرێبەست نییە لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە ئێستادا بەتایبەتی دوای گرێبەستەکەی ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەڕەنسی.

هەرچەندە چەندین رۆژنامەی وەرزشی لەم دواییانەدا بڵاویان کردەوە کە یانەی بارسیلۆنا لەم ماوەی چەند هەفتەیەی ماوە گرێبەستەکەی نەیمار کۆتایی پێ دەهێنێت.

ئیریک ئەبیداڵ دووپاتیشی کردەوە، خەتی یانەی هێرش بردنی بارسیلۆنا زۆر باشەو لە ئێستادا پێویستی بە هیچ گۆڵکارێک نییە.

ئەوەشی زیاد کرد، گرێبەستەکەی گریزمان جێگەی دڵخۆشی بووە و چەندین مانگ بوو یانەی بارسیلۆنا لە هەوڵی بەدەست هێنانی ئەو بووە تا بتوانێت تواناکانی ئەم یاریزانە بەدەست بهێنێت.

هەروەها بە ڕاشکاوی ووتی،” نامەوی قسەی ڕاست نەکەم، نەیمار یاریزانێکی گەورەیەو سوودی زۆر هەبووە بۆ یانەی بارسیلۆنا لە پێشوودا بەڵام لەدوای گرێبەستەکەی گریزمان یانەکە پێویستی بە نەیمار نابێت بۆ ئێستا”.

Back to top button