مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە..
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌منییانه ده‌كات، كه توانییان ئەنجامدەرێک و هاوکارانی کردەوە تیرۆریستیییەکەی رێستورانتێکی هەولێر بدۆزنەوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا، سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان بە کۆششی ئەم رۆلە دڵسۆزانە و بە ھاوکاریی ھاوڵاتیانمان هەمیشە وەک پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.
لە ئەنجامی کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز له شاری هه‌ولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دیبلۆماتکارێکی تورکی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیکەش، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
“بە گەرمی دەستخۆشی لە هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر و ھەموو هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەکەم کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانییان ئەنجامدەرێک و هاوکارانی کردەوە تیرۆریستیییەکەی رێستورانتێکی هەولێر بدۆزنەوە کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی دیپلوماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی دڵسۆزی و شەونخوونی ئەو هێزانەیە کە بوونەتە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هەروەها سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم کە بەردەوام پاڵپشت و هاوکاری دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوون.
هەرێمی کوردستان بە کۆششی ئەم رۆلە دڵسۆزانە و بە ھاوکاریی ھاوڵاتیانمان هەمیشە وەك پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
یەکشەممە 21/7/2109”