لە دەربەندیخان چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خواكوڕك
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەیەك لە ئاسایشی دەربەندیخان ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارێكی داعش‌و دوو كەس بە تۆمەتی هاوكاری كردنی دەستگیر كراون.
سەرچاوەكە بە ماڵپەری(خواكوڕك)ی راگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارێكی داعش لە گەڕەكی شەهیدانی دەبەندیخان دەستگیركراوە و كۆمەڵێك بەڵگە و زانیاریی پێ بووە، ئەو بەڵگە و زانیاریانەش وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێدەكات، دەیسەلمێنن كە چەكدارەكە ویستویەتی لەناو شارۆچكەكەدا كردەوەی توندوتیژی ئەنجام بدات.
هەروەها گوتیشی” ئەمڕۆ ٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دوو كەسی تر بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئەو چەكدارەی داعش دەستگیركراون كە هەرسێ‌ كەسەكە كوردن.
بۆ پشتراستكردنەوەی هەوالەكە (خواكوڕك) پەیوەندی كرد بەچەند سەرچاوەیەكی ئەمنی شارەكە, بەڵام بە هۆی ئەوە مەسەلەكە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییەوە هەیە، ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك بدەن.

Back to top button