له پهرلهمانی كوردستان به یاسا رێگه له چهواشهكاریهكانی میدیای سلێمانی دهگیرێت
بڕیاردەری لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگای مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنەكەیان سەرقاڵی پڕۆژەیاسایەكە بۆ ئەوەی میدیا لە هەرێمی كوردستان بە یاسا ڕێك بخرێت”, لهلایهكی دیكهوه داوا دهكرێت سنوورێك بۆ میدیایی سلێمانی دابنرێت.
موحسین دۆسكی، ئهندامی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاند: “ماوەیەكی زۆرە ھەندێك لە كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن و رۆژنامە و میدیای ئەلیكترۆنی لە كوردستان، بێ ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی لە بەرچاو بگرن، ھەواڵی نادروست بڵاو دەكەنەوە و بابەتی ھەستیار دەورووژێنن، كە دەبنە ھۆكار بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و پەرتەوازەیی سیاسی و ئیفلیجیی شیرازەی كۆمەڵایەتی”.
دۆسكی دەشڵێ: “لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری دەكەین میدیا بە گشتی و میدیای ئەلیكترۆنی بە تایبەتی، بە یاسا رێك بخەین و چیتر ھیچ كەس و لایەنێك بۆی نابێت ھەواڵی چەواشەكاری بڵاو بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەرلەمانی كوردستان لیژنەی رۆشنبیری كار بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەك دەكات”.
ڕاشیگەیاند: “ھەوڵ دەدەین لەگەڵ كابینەی نوێی حكوومەت تۆڕێكی میدیایی سەر بە حكوومەت دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی ببێتە ژێدەری ھەواڵە دروستەكان”.