پۆستى ئاشتى هه‌ورامى له حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمی كوردستان دیارى كرا
پۆستى نوێى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى پێشووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م كابینه‌یه دیار كرا‌و كرا به یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان.
به‌پێى نووسراوێكى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان كه به ژماره (4) له 15ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه تیایدا فه‌رمانى داوه به راسپاردنى (عه‌بدوڵا عه‌بدوڵڕه‌حمان) ناسراو به ئاشتى هه‌ورامى بۆ پۆستى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه.
لە فەرمانەکەدا دەسەڵاتەکانی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکراوە، کە بریتییە لە:
1. بەدواداچووانی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عیراق لە بواری نەوت و غاز، بەپێی مادەی شەشەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق، ژمارە 22 ساڵی 2007 بەراوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
- پێشکەشکردنی راسپاردە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری وزەدا
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری وزە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق
- بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکە تایبەتانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی رادەسپێردرێت لە بواری وزەدا
- ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەپێی مادەی چوارەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی بەرنامەی کۆبوونەوەکان.
ئاشتى هه‌ورامى دوو خولى پێشووى حكوومه‌ت وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى كوردستان هیچ كه‌سێكى بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته دیار نه‌كردووه.