به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سبەی دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت
بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى به‌رێوه بچێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆ له باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كان و كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ھەفتەی رابردوو تەواوی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون و پێشتریش کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دراوە کە تێیدا ژمارەیەک بڕیاری گرنگ دەرکراون.