حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانی هەر 11 شوانە دەستگیر کراوەکەی دەست ئێران ئازاد بکات

 

 

بە پێی ئەو سەرچاوە هەواڵیانەی دەستی خواکوڕک کەوتووە ، بە هەوڵێکی ماندونەناسانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو 11 شوانەی کە لە لایەن هێزەکانی سەر بەئێرانەوە لە سنووری حاجی ئۆمەرن دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران

هاوکات کاربەدەستانی تایبەت بە پێوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر خەتن ، تا ئەو مەڕو ماڵاتەی شوانەکانیش ڕادەستیان بکرێتەوە .

پێشتر قایمقامی شارۆچکەی چۆمان بە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی گوتبوو ، هێزەکانی ئێرانی بە بیانوویەکی نادیار هەڵیان کوتاوەتە سەر چادر و خێوەتی هەوار چیان وشوانەکان و 400 سەڕمەڕ و ماڵاتیان ڕاگوێزاوە بۆ ناو سنوورەکانی ئێران

Back to top button