هێزەکانی سوپای پاسدارن چۆن دەستیان بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی بەریتانیادا گرتووە
بە پێی تۆماری دەنگی ڕادیۆیی نێوان کەشتی شەڕکەری ( ئێچ ئێم ئێس مۆنتروز ) ی بەریتانی و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ، داوا لە ئێرانیەکان دەکەن پشتڕاستی کەنەوە و دڵنیایی بدەن ئەگەر کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا بەو ناوچەدا تێپەڕ بێت ، یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل ناکەن ، هێزەکانی ئێرانیش بەڵێن دەدەن ، بەڵام دوواتر دەوری کەشتیەکە دەگرن و دەیڕفێنن بۆ سنوورە ئاویەکانی ئێران .
نەوت هەڵگری ئەستینا ئیمپرۆ کە لە کەنارئاوی فجیرە ی ئیمارات بە رەوە سعوودیا دەڕۆیشت ، ڕۆژی هەینی بە دستی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا .ئەو نەوت هەڵگرە 23 کرێکار و بەرێوەبەری تێدایە ، سوپای پاسدران لە یەکەم ڕاگەیەندراودا گووتی ئەو کەشتیە یاساکانی نیو دەوڵەتی پێشێل کردووە .