پۆستی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سەفین دزەیی کرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-116.jpg)
لە بەردەوامی ئاڵ و گۆڕی پۆستە نوێیەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شوێنی فەلاح مستەفا ، سەفین دزەیی کرایە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە .
فەلای مستەفا لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە ، دوای 13 ساڵ خزمەتی بەردەوام لەم فەرمانگە ئەمڕۆ پۆستەکەم رادەستی سەفین دزەیی کرد .
جێگەی ئاماژەیە لە ئیستا داو لە دووای سوێند خواردنی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی نوێ بە سەرپەرشتی شەعبان شەعبان چاڵیبەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران پرۆسەی ئاڵ و گۆڕی دەسەڵاتەکان بەردەوامە
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی خواکوڕک کەوتووە لە هەفتەی داهاتوو ئاڵ وگۆڕی پۆستە دەسەڵاتیەکانی کابینەی نۆیەم کۆتایی دێت