قەدەغە کردنێکی عێراقی قەیرانێکی گەورە لە تورکیا درووست دەکات

 

 

 

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی  گوتی قەدەغە کردنی حکومەتی عێراق بە هاوردەی هێلکە لە تورکیا قەیرانێکی گەورەی لای بەرهەم هێنەرانی هێلکەی تورکی درووست کردووە و لە ماوەی بیست ڕۆژی ڕابردوو بەرهەم هێنەرانی هێلکە ناچار بوون نزیکەی ملیۆنێك مریشك سەرببڕن بەهۆی بێ دەسەڵاتیان لە دابین کردنی خەرجیەکان

 

لە بەرواری یەکی ئایارەوە دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان کرد بە قەدەغە کردنی هاوردەی هێلکەی تورکی کە 20 % ی هەناردەی  تورکیا پێك دەهێنیت و زیادبوونی هێلکە لە بازاڕە نێوخۆییەکانی تورکیا نڕخی زۆر دابەزاند و ئەوەش وای کرد 8 کەس لە بەرهەم هێنەرانی هێلکە مایە پووچ بن و هەندێکیان ناچار بوون 17 ملیۆن مریشك سەرببڕن

Back to top button