دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دەرمانی نایاسایی لە رێگەی کۆیە بۆ هەولێر

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست خواکوڕک کەوتووە رایدەگەێنێت ، ئەمڕۆیەکشەممە بارێک دەرمانی نایاسایی لە رێگەی کۆیە بۆ هەولێر دەستی بە سەردا گیراوە .

 

لەم ڕاگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ یەکشەم بڵاوکراوەتەوە هاتووە ، ئەم دەرمانانە لە گەڵ کۆمەڵیک پرۆتینی ساختە بی ئەوەی مۆڵەتی فەرمی پێ بێت بەرەوە هەولێر کەوتۆتە رێ بەڵام پیش گەیشتنی لە بازگەی دێگەلە دەستی بەسەردا دەگیرێت .

بە پێی یاساو ڕێنماییەکانی چۆنیەتی گوازتنەوەی دەرمان پێویستە هەموو جۆری دەرمانەکان  بە ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە بگوازرێنەوە و لە هاتوو چۆی نێوان شار و قەزاکانیشدا پێویستی بە مۆڵەتی فەرمی هەیە .

 

Back to top button