ڕاوبۆچوونی مەسرور بارزانی میدیاکانی عێراقی تەنیوە
لە دووای بڵاو بوونەوەی وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی جیا لە ناوخۆی کوردستان لە میدکانی جیهانی و بە تایبەت میدیاکانی عێراقی دەنگدانەوەیەکی تایبەتی هەبووە .
ئەوان پێیان وایە وتارێکی ئەرێنی و پڕبایەخ بووە و دەتوانێت داهاتوویەکی پڕ هیوای لە سەر بونیات بندرێت .
رۆژنامەی ( الصباح ) عێراقی لەم بارەوە دەنوسێت ، وتارەکەی مەسرور بارزانی فراوانی چۆنیەتی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای پێوە دیارەو پیویستە عێراق بە ڕاستەقینە بیر لە هاوبەشی نێوان کورد و عەرەب بکاتەوە و 16 ساڵی پڕ لە گرژی و ئاڵۆزی وەلاوە بنیین و باوەڕمان بەوە بێت کوردستان پێویستە هاوسەنگی بەغدا بێت .
له رۆژنامهكانی (الزمان و المدی) شدا وێرای بڵاوکردنەوەی وتارەکە سەردانی مەسرور بارزانیان نۆ بەغدا بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کردووە .