ئەمریكاو ئەوروپا لەسەر دروستكردنی دەوڵەتی كوردی رێككەوتوون
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبەدەم سەر لەنوێ دارشتنەوەی نەخشەی ناوچەكەیە ئەگەرەكانی دروستبوونی دەوڵەتی كوردی زۆرترین ئەو باسەیە كە لەسەر ئاستی میدیایی و سیاسیی جیهانی قسەی لە بارەیەوە دەكرێت, جگە لەوەی زۆكات بە دروست بوونی دەولەتێكی بەهێز لە ناوچەكەدا ناوی دەبرێـت.
لەوباریەوە ڕۆژنامەیەكی لوبنانی ڕایدەگەیەنێت:” ئەمریكاو ئەوروپا، لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی گەورەی كوردستان، ڕێكەوتوون و ڕادیۆی ئیسرائیلیش دەڵێت: ڕوسیا دەیەوێت دەوڵەتێكی سەربەخۆی كورد، دابمەزرێنێت كە باكووری سوریا و كوردستانی عێراق بگرێتەوە بەڵام ئەوروپاو ئەمریكا وا دەخوان لە سنورەكانی ئێرانەوە دەستپێ بكات و كوردستانی عێراق و بەشێك لە توركیاو سوریاش بگرێتەوە.
رۆژنامەكە ئاماژی بەوەشداوە كە هاوشێوەی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، وەبەرهێنان لەو دەوڵەتەدا ئازاد دەبێت و هاوشێوەی دوبەی و دەوڵەتی ئیمارات بنكەی سەربازی هەمیشەیی ئەمریكا و ئەوروپای تێدا دادەمەزرێنرێت, وە زیاتر لە ئێران و عیراق و سوریا و كوەیت خاوەنی یەدەگێكی زۆری نەوت دەبێت.
دەربارەی هەڵوێستی توركیاش، رۆژنامەكە رایگەیاندووە: واشنتن هەوڵدەدات ، توركیا بەوە قایل بكات كە بۆ ماوەی 30 ساڵ لە نرخێكی كەمتر نەوتی پێ بفرۆشرێت.
لە لایەكی ترەوە، رادیۆی ئیسرائیل رایگەیاند: روسیا هەوڵدەدات، چارەسەرێك بۆ دۆخی سوریا بسەپێنێت و بە پێی ئەو چارەسەرە مافی جیابوونەوەی رۆژئاوای كوردستان لە سوریا، بچەسپێنێت و لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراقدا دەوڵەتێكی لێی پێكبهێنرێت.هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ڕوسیا و ئیسرائیل ئەو چارەسەرە وەك بەرژەوەندییەكی هاوبەشی هەردوو لا دادەنێن.