جێگری وەزیری بەرگری  بەریتانیا : خەریکی تاوتوێی ڕێکاری گونجاوین سەبارەت بە ئێران

 

 

تووبیاس ئێل ڤود جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا وەک کاردانەوەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانی لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گووتی : خەریکی تاوتوێی ڕێکاری گونجاوین سەبارەت بەو کاردانەوە هەڵەشەی  ئێران

تووبیاس ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ( ئیسکای ) وێرای ئەوەی گووتی من لە سەر ئەو باوەڕە نیم حکومەتی بەریتانیا هەڵویستی گونجاوی لە هەمبەر ئێران نەگرتبێتە بەر گووتیشی لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان هەندێک پێشنیاری و رێکاری گەنجاو لە دژی ئێران دەگرینە بەر ، تەنانەت پێویست بێت سزای گەمارۆ بە سەر ئێراندا دەسەپینین .

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فیلیپ هامووند ، وەزیری دارایی بەریتانیاوە ئاشکرای کردووە لە بەر ئەوەی لە ئیستادا زنجیرە گەمارۆیەکی زۆر لە سەر ئێرانە ، سزای گەمارۆی زیاتر ڕەنگە یەکەم هەنگاو نەبێت لە دژی ئێران و رێکارێک بگیرێتە بەر زووتر سەرئەنجامی هەبێت .

Back to top button