وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک ئاراستەی فەرمانبەران دەکات

 

 

ئاوات شیخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە ، وەک وەزارەتی دارایی هەرێم بەردەوامین بۆ دابەشکردنی مووچە بەڵام پارەی پێویست تا ئیستا لە بەغداوە بەرێ نەکراوە .

لە درێژەدا دەڵێت هیچ ئاڵ و گۆرێک لە پلانی دابەشکردنی مووچەدا ناهاتۆتە ئاراوەو بە پێی حشتەی پیشوو ، لە کاتی گەیشتنی پارەدا دابەش دەکرێت .

بە پێی زانیاریەکان مانگانە بڕی 454 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و 68 ملیار دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە  لە سەر بوجەی گشتی عێراق بۆ بۆ کوردستان لە بەر چاو گیراوە و بەغدا لە سەریەتی ڕەوانەی بکات .

پێویستە بگوترێت لەم مانگەدا چەند ڕژێک دوواکەوتووەو  تا ئێستاش پارە لە بەغداوە نەهاتۆتە کوردستان .

Back to top button