فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: دوای كۆتاهاتنی گۆڕانكاریەكانی كابینەی نوێ گۆڕانكاری لە یەكە ئیداریەكانیش دەست پێدەكات
پاش دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان, كە لە هنێو هێلە گشتیەكانی كارنامەی حكومەت جەخت لەسەر چاكسای ئیداری و گۆرانكاری كراوە, لە ژێر رۆشنایی ئەو كارنامەیە, ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیارە چاكسازی و گۆڕانكاری لە یەكە ئیداریەكانی ناو حكومەتی خۆجێی هولێر بكات, سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە:” گۆڕانكاری ئیداری بەڕێوەیە.
كەنعان خەیلانی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” ڕوژانە ئێمە ئیش دەكەین چاوەڕێ دەكەین بزانین داهاتوو چ دەبێت، هەتا ئێستا گۆڕانكاری لە ڕاوێژكار و وەكیل وەزیر ئیتر قۆناغ قۆناغە ئەوە دەمێنێتەوە سەر ئەنجومەنی وەزیران چوون بریار دەدات لە گۆڕانكاری ئیداریەكان”.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندووە” بە پێی یاسای ژمارە 3 و بە پێی هەڵبژاردن چوار ساڵ چوار ساڵ هەڵبژاردن بكرێت, ئەنجومەنی پاریزگاكان بە پێی یاسا دەبوایە لە 2018 هەڵبژاردنی بۆ كرابا هەر لیستە و بە پێی حەجمی خوی و بە پێی بەشداری خوی بەشداری تێدا دەكرد كە هەڵبژاردن نەكرایە بەدیلی هەڵبژاردن لەو قۆناغەی ئێستا دیارە درێژكردنەوە لە بەرژەوەندی هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەكانی نێو پەرلەمانە، بە پێی یاسای ژمارە 3 ئەنجومەنەكان دەكەونە بەر چاودێری پەرلەمان كەواتە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە درێژی كردووتەوە و تەحدیدی ڕۆژی هەڵبژاردنی نەكردووە”.