ئیسرائیل پێشوازی لە ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و سعودی دەكات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكی دا ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو شاندێك لە شەش ڕۆژنامەنووس پێكهاتووە و لە نێوانیان دا عێراقی و سعودی هەن سەردانی ئیسرائیل دەكەن

دووپاتیشیان كردەوە كەوا ڕۆژنامەنووسەكان سەردانی تەل ئەبیب و قودس و باكووری ئیسرائیل و ناوچەی دیكەش دەكەن و چاویان دەكەوێت بە ئەندامانی كنێستی ئیسرائیلی و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و هەندێ لە ئەكادیمیەكان

وەزارەتی دەرەوە گوتی ئامانج لەو سەردانە ئاشنابونی ڕۆژنامەنووسانە بە هەڵوێستی ئیسرائیل دەربارەی بابەتە دیبلۆماسیەكان و كۆمەڵگایەكەیان و ئاماژەشی دا ئەمە یەكەم جارە ڕۆژنامەنووسی سعودی و عێراقی سەردانی ئیسرائیل بكەن, بەڵام ناوی ڕۆژنامەنووسەكانی ئاشكرانەكرد ولە چەند ساڵەی دوایی دا ئیسرائیل هەوڵی زۆری داوە بۆ باش كردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی كەنداو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دوژمنی هاوبەشیان ئێران

Back to top button