شاناز ئیبرهیم: مەحمود سەنگاوی مەگەر ببێتە بەرپرسی پاسەوانەكانی بەرهەم ساڵح ئەگینا نابێتە بەر پرسی یەكەی حەفتا

 

دوای ئەوەی بەرپرسی یەكەی حەفتای پێشمەرگە شێخ جەعفەر شیخ مستەفا وەك یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم بۆ كارووباری سەربازی لە لایەن یەكێتی دەستنیشانكرا, لە ئێستا شوێنی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە نێو یەكەی حەفتا بە چۆڵی ماوەتەوەو بە جۆرێك لە جۆرەكان بووەتە سەرچاوەی كێشەو مڵملانێیەكی دیكەی نێو یەكێتی.
پێشوتر چەند میدیایەكی نزیك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند كە لە شوێنی شێخ جەعفەر, مەحمود سەنگاوی دەبێتە سەرپەرشتیاری یەكەی 70ی پێشمەرگە, بەڵام ئەو هەواڵە لە لایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە هەموو شێوەیەك رەتدەكرێتەوە.
شاناز ئیبراهیم لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ چەند میدیا كارێكی یەكێتی رایگەیاندووە ناوی چەند كەسێك لە نێوانیشیاندا مەحمود سەنگاوی دێت وەك سەرپەرشتیاری یەكەی حەفتا, بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستی یەكێتی ئامادەنیە گەورەترین هێزی خۆی رادەستی كەسێك بكات كە هەر جارێك بە ریتم و ئاوازێك قسە دەكات, مەحمود سەنگاوی كە ئەوەندەی هۆگری بەرهەم ساڵح بووە با بچَت ببێتە بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەو نەك سەرپەرشتی یەكەی 70.
خواكوڕك پێشتر رایگەیاندبوو كە لە ئێستادا مڵملانێیەكی توند كەوتۆتە نێو یەكێتی لەسەر پۆستی سەرپەرشتی یەكەی حەفتا, كە هەریەكە لە شالاو كۆسرەت رەسوڵ ومستەفا چاو ڕەش و مەحمود سەنگاوی مڵملانێی توند لەسەر ئەو پۆستە دەكەن.

Back to top button