دوای ئەمریكا, بەریتانیا بڕیاریدا هێزێكی سەربازی رەوانەی كەنداو بكات

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند كە هێزێكی سەربازی رەوانەی كەنداو دەكات دوای 24 كاتژمیر لە بڕیارەكەی ئەمریكا ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری بەریتانیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد: هێزی سەربازی بۆ كەنداو دەنێرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە: ئەو هێزانە هێزی پشتیوانین بەمەبەستی بوونی هێزی سەربازی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنێردرێن تا گەرووی هورمز هەمیشە بە كراوەیی بمێنێتەوە و پارێزراوبێت.

ناردنی ئەو هێزە سەربازیەیی بەریتانیا دوای ئەوە دیت كە كەشتیەكی نەوتی بەریتانیا لەگەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەردا گیران، كاردانەوەكانی حكومەتی بەریتانی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و داوایان لە حكومەتی تاران كرد، بەزووترین كات ئەو كەشتییە نەوت هەڵگرەی بەریتانیا ئازاد بكات.

Back to top button