سەركردەیەكی عەرەب: ئەگەر عێراق سەقامگیری دەوێت پێویستە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوێت

 

لەگەڵ ئەوەی پێشوەچوونی زۆر لە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتوونەتە ئاراوە بە تایبەت دوای ئەوەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایانكرد بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, سەركردەیەكی عەربیش رایدەگەیەنێت :”بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت پێویستە عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێك بكەوێت.

د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان لە عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوای دەست بەكار بوونی بۆ بەغدا مانای ئەوەدەدات كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارە بكرێن و چیی تر ئەو كێشانە بەردەوام نەبن، دەست پێشخەریەكەی هەرێمی كوردستان زۆر ئەرێنیە, پێویست عێراقیش دەستپێخەریەك بكات لەو بارەیەوە.
ئەو سەركردەیەی عێراق گوتیشی: ” ئەوەی ئێمە لێی ئاگادارین كە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك پێشنیاری وەك دەست پێشخەری خستۆتە بەردەم عێراق هیوادارین عێراق وەڵامی ئەرێنی هەبێت, لە راستیشدا حكوومەتی عێراق گەر بیەوێت لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە عێراق سەقامگیر بێت، پێویستە لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بگاتە ڕێككەوتن و كێشەكانی چارە بكات، چونكە لە ھەر شوێنێكی عێراق كێشە ھەبێت، سەقامگیری نابێت.

Back to top button