ئەو 11 كەسەی حاجی ئۆمەران كە لە لایەن سوپای پاسداران دەستگیركران, بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم ئازادكران
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گوندی ئالانەی سنووری حاجی ئۆمەران، سوپای پاسدارانی ئێران 11 شوانكاریان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی گوندەكەدا گرت, بە هوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانرا ئەو هاوڵاتیانە ئازاد بكرێن.
فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند بوو كە: “سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسی گوندی ئالانەی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەرانیان دەستگیر كردووە و هەروەها دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو هاولاتیانە ئازاد بكرێن.
شایەنی باسە هێزەكانی سوپای پاسداران جگە لەوەی كە بەردەوام ئەو ناوچە كوێستانیانە بۆردووماندەكات, ساڵانە دەست دەگرێت بەسەر مەرو ماڵاتی هاوڵاتیان