چوار  زیانی زۆرخواردنی کاھوو 

کاھوو لەو سەوزە بابەتیانەیە کەچەندین رەگەزی گرنگی خۆراکی لەخۆگرتوە وەک ڤیتامین و کانزاکان، بەڵام زۆر خواردنی کاھوو بەپێی ئەو زانیارییانەی وێبسایتی sfgate ئاشکرایکردووە، مرۆڤ توشی گرفتی تەندروستی دەکات لەوانە:

١. دابەزینی کالۆری و ووزە: خواردنی ٢٠ کوپ کاھووی لەتکراو دەبێتە ھۆی سەرفکردنی ٢٠٠ کالۆری.

٢. گرفتی ھەرس دروست دەکات لەوانە ئازاری گەدە، ئاوسان، سکچون.

٣. لەدەستدانی پرۆتین: ئەگەر رۆژنە ١٠ کوپ گەڵای کاھووی سور بخۆیت ئەوا ١٠%ی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین C دەست دەکەوێت،، بەھۆیەوە ئەو سستمەی پشت بەکاھو دەبەستێ پرۆتینی کەمە و ھەر کوپێک ١ گرام یان کەمتری پرۆتینە

٤. کاریگەری لاوەکی تری دەبێت لەوانە ڤیتامین K زۆرە کەژەھراوییە و ئەگەر لەگەڵ دەرمانی تایبەت بەخوێندا بیخۆیت توشی گرفتت دەکات و کاریگەری وارفارین کەمتر دەکاتەوە.

Back to top button