ئەگەر دڕکی ماسی لە قوڕگت گیرا ئەم کارە بکە

هەندێک لە جۆری ماسییەکان، بە هۆی ئەوەی دڕکیان زۆرە، لە کاتی خواردندا پێویستە بە سەرنجی زیاترەوە و بە وردیی دڕکەکان لە ماسی پاک بکەنەوە، تاکوو دڕکەکان لە گەروودا گیر نەبن، بەڵام هەندێک جار مرۆڤ بەسەر ئەم حاڵەتەشدا دەکەوێت و دڕکی ماسی لە قوڕگیدا بەجێ دەمێنێت.

ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بوون، لە کات و ساتی وا پێویستە سەرەتا بەتەواوی هێزتانەوە بکۆخن، پاشان لیمۆیەک بێنن و وردە وردە ئاوی لیمۆی ترش بمژن لە قۆناغی سێیەمدا دەتوانن کەمێک زەیتی زەیتوون لەگەڵ یەک پەرداخ ئاو تێکەڵ بکەن و بیخۆنەوە، تا دڕکەکە لە قوڕگدا نەمێنێت.

Back to top button