ئەم سێ سوودەی بامێ بزانیت بەکاڵییش دەیخۆیت

1- ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی ڕەبۆ کەم دەکات
بامێ یەکێکە لەو سەوزانەی بە ڤیتامین C دەوڵەمەندە، بەپێی ئەو توێژینەوانەی بڵاو بوونەتەوە لە گۆڤاری (سوناکس)، فیتامین C ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشیی ڕەبۆ کەم دەکات.

2- ڕێژەی کۆلستڕۆڵ کەم دەکات
خواردنی بامێ، ڕێژەی کۆلستڕۆڵی جەستە لە بارێکی ئاساییدا دەھێڵێتەوە، ئەمەش بەەۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڕیشاڵ لەناو بامێکەدا، ھەروەھا بامێ کۆلستڕۆڵی تێدا نییە، بەڵام ڕێژەیەکی کەم چەوریی تێدایە.

3- بەرگریی جەستەی مرۆڤ بۆ نەخۆشی بەھێز دەکات
بەھۆی بوونی ڤیتامین C لەناو بامێدا، خواردنی بامێ زیاتر ھانی جەستەمان دەدات بۆ زیاتر بەرەەمەێنانی خڕۆکەی سپی، ھەروەھا ڕێگە نادات چرچی و پێربوونی پێستی دەموچاو دەربکەوێت، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناویدا.

Back to top button