مەسرور بارزانی: مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەریی بە هەڵوێست بوو

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی فەرید زامدار، نووسەر و رۆژنامەنووس، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو کرد.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بۆ بنەماڵەی نووسەر و رۆژنامەنووس فەرید زامدار

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و راگەیەندنکاری ناسراوی کوردستان فەرید زامدار مان بیست . پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و ھاوڕێ و دۆستەکانی دەکەین . مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بە ھەڵوێست بوو. خوای مەزن بە بەھەشتی شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٢/٧/٢٠١٩

Back to top button