دڵشاد شەعبان: وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی مووچە
خواكوڕك
دوای ئەوەی دەنگۆی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو بڵاوكرایەوە, پەرلەمانتارێكی پارتی دەنگۆیی پێنەدانی موچەرەتدەكاتەوە, رایدەگەیەنێت چەند نەوت بفرۆشرێت ئەوەندە پارە دێتە سەر حسابی دارایی و دابەش دەكرێت.
دڵشاد شەعبان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: “ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی داراییم كرد لەگەڵ وەزیری دارایی بە وەكالەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دانیشتین ئەوانیش ئەو دەنگۆیەیان رەتكردەوە پێیان راگەیاندین، كە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت هەر كاتێك پارە بێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند:” دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بەردەوام دەبێت، دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی دیكەش بەندە بەو بڕە نەوتەی دەفرۆشرێت كە رۆژانە 550 هەزار بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوتە، بۆیە ئەو قسانە راست نین كە دەڵێن تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو مووچە دابەش ناكرێت”.