سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کۆچی دوایی کرد

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییە جیهانییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یۆکیا ئامانۆ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “یوكیا ئەمانۆ، بەرپرسی ئاژانسەكە لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دواییكردوە”.

جێگری ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “سەرجەم ئەندامانی ئاژانسەكە خەم و پەژارەی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە كۆچی دوایی سەرۆكی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی”.

هاوكات هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار تا ئێستا هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەمانۆ-ی نەخستوەتەڕو.

یوكیا ئەمانۆ، دێپلۆماتكارێكی ژاپۆنی بو كە لە مانگی تەمموزی ساڵی 2009دا بە بەرپرسی گشتی رێكخراوی ئاژانسی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا و تا گیانلەدەستدانی لەو پۆستەدا مایەوە، هاوكات پێشتر لە بەشی كاروباری مەدەنی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كاری كردوە.

Back to top button