سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/04/عادل-عه‌بدولمه‌هدی-و-ئێران.jpg)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی 7ی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌گاته تاران.
ئاژانسی روسیا تودەی لە زاری پەیامنێرەکەیەوە لە تاران-ی پایتەخت بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.
بەپێی ئاژانسەکە، عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردو وڵات و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەکەن.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكاتی زیادبوونی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌ستهه‌ڵگرتنی تارانه له به‌شێك له‌و پابه‌ندبوونانه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له‌سه‌ری بوو، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه.