سەرۆك بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار، نووسەر و ڕۆشنبیر و پێشمەرگەی دێرین، سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک فەرید دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک فەرید زامدار بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٢٢ـی٧ـی٢٠١٩