بە هۆی دەستێوەردانی حزبییەوە کارمەندانی بانکی ڕانیە مانیان گرت

 

 

کارمەند و فەرمانبەرانی بانکەکە دەڵین مەڵبەندی یەکێتی بە ئاشکرا خۆ لە کاری و باری بانکی هەڵدەقورتێنن کە هیچ پێوەندی بە وانەوە نییە ، هەر بۆیەش رۆژی یەکشەم فەرمانبەران لە دژی بڕیاری دانانی بەرێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکەکەیان مانیان گرت .

یاسین خدر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ، لە دوای ئەوەی بە دووا داچوونیان بۆ ئەم کێشەیە کردووە بۆیان دەرکەوتووە مەڵبەندی یەکێتی  لقی ڕاپەڕین بە نیازە کەسێک لە دەرەوەی بانک وەک بەرێوەبەرایەتی کارەکانی بانکی ڕاپەرێنێت .

هەر بۆیەش کارمەندانی بانک لە دژی ئەم دەستێوەردانە ئاشکرایە ، مانیان گرتووەو ڕازی نین بە گۆڕینی بەرێوەبەرەکەیان .

 

یاسین خدر لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات بۆ تاوتوێی گشتی بابەتەکە لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە سەر خەتن

Back to top button