تورکیا دیسان هەڕەشەکانی دەست پێکردەوە

 

 

ئەمڕۆ دوو شەممە تورکیا هەڕەشەی کرد بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ئەگەر هاتوو ناوچەیەکی ئارام دانەمەزرێنن لە باکووری سوریا یاخود هەڕەشەکانی هێزە کوردیەکان بەردەوام بیت ئەوانەی لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی لێ دەکرێت

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاویش ئۆغلۆ گوتی ئومێدمان وایە لە دانوستاندنەکانی ئەمڕۆی دووشەممە لەگەڵ جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا کە سەردانی ئەنقەرە دەکات بگەینە ڕێکەوتنێك دەربارەی ناوچەی ئارام لە سوریا

 

لە دانوستاندنەکانی پێشووتر لەگەڵ تورکیا و هێزە کوردیەکان ئەوانەی پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن ئەمریکا وهاوپەیمانە ئۆروپیەکان شکستیان هێنا لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر ناوچەیەکی ئارام و لە بڕیارێکی کتوپڕ دۆناڵد ترامپ 2000 سەربازی کێشایەوە لە سوریا و سەرکەوتنی ڕاگەیاند لەسەر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەمەش وای کرد وەزیری بەرگری ئەمریکا جێم ماتیس دەست لەکاربکێشیتەوە بەڵام دواتر بە پاڵپەستۆی کۆنگریس بڕیاری دا 200 سەرباز بهێڵێتەوە بۆ پارێزگاری لە هێزە کوردیەکان

Back to top button