فڕۆکەیەکی جەنگی لیبیا لە شارێکی تونس بە ناچاری نیشتەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە بەیانیەکەی فڕۆکەیەکی جەنگی لیبیا لەسەر ڕێگایەکی گشتی ناوەڕاستی شاری مەدنین لە باشووری تونس بە ناچاری نیشتەوە بێ ئەوەی هۆی نیشتنەوەکە ڕوون بێتەوە بەڵام پێشبینی دەکرێت بە هۆی نەمانی سووتەمەنی بیت
لەلای خۆیەوە عەقیدی فڕۆکەوان محەمەد قنونو ووتەبێژی فەرمی هێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا ڕەتیکردەوە ئەم فڕۆکەیەی کە لە جۆری ” ئێڵ 39 ” سەر بە هێزی ئاسمانی حکومەتەکەیان بیت و دووپاتی کردەوە کە هەموو فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەوانەکانیان سەلامەتن