سەنتەری شارەکان بوونەتە شوێنی چەکدارانی پەکەکە لە جیات شاخەکان

 

 

 

بە پێی زانیاریەکانی خواکوڕک  لە دووای چڕی بوردومانەکانی تورکیا ، چەکدارانی پەکەکە بە ئامانجێکی تایبەتەوە شاخەکان جێ دێڵن و لە قەزاو ناحیەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبن .

هەرچەند ئامانجی سەرەکی تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە ، بەڵام بە گوێرەی زانیاری  دانیشتتووانی گوندەکانی سەر سنوور ئەو چەکدارانەی پەکەکە واتە ئەوانەی روو لە ناو شار و شارۆچکەکان دەکەن لەو ئەندام و کەسانە نەبوون کە پێشتر لە گوندەکاندا بیندراون  .

هەر بۆیەش نیگەرانی ئەوەی لێدەکەوێتەوە ، وەک کەسانی نەناسراو  بیانەوێت ئاژاوەیتر لە هەرێمی کوردستان بنێنەوە .

Back to top button