بەریتانیا : بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ( دزە دەریاییەکانی ئێران ) هێزی هاوبەشی لەشکری دەریایی دادەمەزرێنین

 

 

جێرمی هانت ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ بە ئاشکرا هەڕەشەی لە ئێران  کرد و بە تەوسەوە گووتی هێزێکی هاوبەشی لەشکری دەریایی دادەمەزرێنین لە دژی ( دزە دەریاییەکانی ئێران ) بۆ ئەوەی چیتر ئێران نەتوانێت لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز دەست بە سەر نەوت هەڵگرەکانماندا بگرێت .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گووتی : بە پێی یاسا نێو دەوڵەتیەکان ئێران مافی ئەوەی نییە رێگری لە کەشتیەکانمان بکات بۆیە ئەوەی ئێران دەیکات دزیەکی ئاشکرایە .

Back to top button