لە ٤٠ رۆژدا لە سۆران ٩ کەس لە کاتی مەلەکردندا خنکاون
چەم و ڕووبارەکانی سنووری قەزای سۆران سەرەڕای دڵڕفێنی بۆ گەشتیاران بەڵام بەداخەوە لەم ساڵدا کارەساتی دڵتەزێنی لێ کەوتۆتەوە ، بە جۆڕێک کە لە ماوەی چل رۆژدا ٩ کەس لە کاتی مەلە کردندا خنکاون .
لەم ٩ کەسە حەوتیان گەشتیارن و تا ئیستاش تەرمی دوو گەشتیار نەدۆزراوەتە .
بەرپرسان پێیان وایە بەشێکی زۆری ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی گەشتیاران و بەشێکیش بۆ خاوەنی ناوچە گەشتیاریەکان ، چوونکە ئەوان ڕەچاوی رێنمایەکان ناکەن .
بە پێی ئامارەکان لەم ساڵدا ڕێژەی خنکان لە چاو ساڵانی پێشوو زۆر زیادی کردووە