زیانەکانی زۆر خواردنی پەتاتە

زۆر خواردنی پەتاتە مەترسیەکانی تووشبون بەنەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی ژاپۆنەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ، خواردنی پەتاتە بەشێوەیەکی بەردەوام کە لە حەوت ژەم زیاتر بێت لە ھەفتەیەکدا ، مەترسیەکانی توشبونی مرۆڤ بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

لە توێژینەوەکەدا زانایان پشکنینی چل و دوو ھەزار کەسیان بەکارھێناوە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ جۆری خۆراکەکانیان تۆمارکردووە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی ھەفتانە لە حەوت ژەم زیاتر پەتاتەیان خواردووە بە رێژەی لەسەدا سی و سێ  زیاتر دووچاری توشبون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە بوون بەراورد بەو کەسانەی کەمتر پەتاتەیان خواردووە.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیھاندا پێوەی دەناڵێنن .

Back to top button