چوار له‌ باشترین زەیتەکان بۆ هێورکردنەوەی ڕەبوو

ڕەبوو یەکێکە لە  نەخۆشییە درێژخایەنە هەوکردووەکانی بۆری هەناسە و سییەکان و کێشەی هەناسەدان بۆ نەخۆشەکە دروست دەکات و بەبەردەوامی کەسەکە تووشی کۆکە و هەناسە تووندی و هەناسە کورتی و هەست کردن بە تووندی و گرژی لە سنگیدا دەبێت.

لێرەدا باس لە کۆمەڵێک زەیت دەکەین گەر کەسە بەکاریان بهێنێت یارمەتی ڕەبووەکە دەدات هێوربێتەوە:

  1. زەیتی لاڤێندەر: دژی هەوکردنەکانی ڕێڕەوی هەوا دەجەنگێت و کێشەکانی هەناسە کەم دەکاتەوە.
  2. زەیتی نەعنا: بەناوبانگە بە تواناکانی بۆ پاکردنەوەی بۆری هەناسە و ئاسان کردنی هەناسەدان.
  3. زەیتی درەختی چا: یارمەتی جەستە دەدات ڕزگاری ببێت لە بەڵغەم.
  4. زەیتی مێخەک: هەوکردن و گرژبوونی ماسولکەکان چارە دەکات و هەناسەدان ئاسان دەکات.
Back to top button